سەلاحەدین ئوروک یەکێک لە رابەرانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٢٣مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
سەلاحەدین ئوروک یەکێک لە رابەرانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٢٣مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەی لە لایەن هاودۆزەکان و خۆشەویستەکانی لە سەر گۆڕەکەی لە شارۆچکەی شەمرەخی پارێزگای مێردین یاد کرا.
سەلاحەدین ئوروک لە ساڵی ٢٠٠١ لە ئەنجامی هێرشێک لە کوێستانی تەکیر شارۆچکەی پۆزانتیی پارێزگای ئەدەنە شەهید بوبوو.
مەراسیمی یادکردن بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستی پێ کرد و دواتر ئەکرەم ئاچلان ئەندامی خۆبەخشی دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە شارۆچکەی شەمرەخ وتارێک لەبارەی کەسایەتی شەهید سەلاحەدین و خزمەتەکانی بە دۆزەکەی وتارێکی پێشکەش کرد.
ئاچلان وتی، "بە هەمان شێوەیەی ئەمڕۆ کافرەکانی خوێنمژ هێرش دەکەنە سەر مسوڵمان و ئەوان شەهید دەکەن هێرشیان کردە سەر ئێوەش و ئێوەیان شەهید کرد. شەهادەتەکان پیرۆز بێت. حەسرەتی رابەرانی وەک ئێوە لە دڵی ئێمەدایە. شەهادەتی ئێوە ئێمەی زۆر غەمگین کرد، بەڵام دەزانین کە خودای گەورە بەرزترین پلەی بە ئێوە بەخشیوە. ئێمە لێرە ناتوانین باس لە وەسفەکانی شەهیدەکان بکەین. شایەد بە ئەوان قسەکانی خۆمان جوان بکەین. بۆچی ناتوانین باس لەوان بکەین؟ چونکە ئێمە لە بەرامبەر ئەوان مەحجووبین. یەکێک لەمانەش کەمترخەمی لە دۆزەکەمانە."
ئاچلان لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە دۆزی شەهیدەکان دۆزی حەزرەتی پێغەمبەرە و وتی، "خودا لە کتێبەکانی پیرۆز باس لە وەسفی شەهیدەکان کردووە. بۆیە پێغەمبەری خودا صلی الله علیه و سلم و تەواوی پێغەمبەرەکان خۆزگەیان بە شەهیدبوون هێنواە. پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم) لە یەکێک لە فەرموودەکانیدا فەرموویەتی لە دوای مردندا هەندێک چرا لە ئاسماندا هەیە و هەمووان بە پێغەمبەرانەوە ئیرەیی پێدەبەن کە ئەوەش شوێنی شەهیدانن. خودا لە ئایەتی ١٥٦ی سورەتی بەقەرە دەفەرموێ، 'بە وانەی لە رێگای خودادا دەکوژرێن مەڵێن مردوو ئەوان زیندوون بەڵام ئێوە تێناگەن.' لە ئایەتێکی دیکەدا دەفەرموێت کە لە لای پەروەردگاریان رزق وەردەگرن. لێرە کەسانێک هەیە کە هاوڕێی شەهید سەلاحەدین بوون. ئەوان زیاتر لە ئێمە شاهێدی ئەمەن. ئێمە شاهێدین کە کاک سەلاحەدین مال و مەقام و پلەی خۆی فیدا کردبوو."
ئاچلان لە کۆتایی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دۆزە دۆزی خودایە و دەبێت وەک شەهیدەکان کار بکرێت و دواتر وتی، "دەبێت ئێمە وەک شەهیدەکان کار بکەین و هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی نەوەکانی دەهاتووش لە شەهیدەکان تێبگەن. شەهیدەکانی وەک شەهید خەتیب، شەهید مامۆستا عبدالوهاب، شەهید سەلاحەدین تاجی سەری ئێمەن، شانازی بەوان دەکەین. ئەوان برا گەورە و پێشەوای ئێمەن. دۆزی ئەوان قەرزێکە لە ئەستۆی ئێمەدا. دۆزی ئەوان دۆزی پێغەمبەر، دۆزی ئەبوبەکر، عومەر، عوسمان و عەلییە. ئەم دۆزە زۆر گەورەیە. بۆیە شەهید رەهبەر وتبووی کە 'ئەم دۆزە زۆر گەورەیە. دەبێت عەزیزەکانمان فیدا بکەین."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.